ناوهڕۆك
ڕووەکی بادەم
بەرەکەی و زەیتەکەی زۆرتەین بەکارهێنەری هەیە مێژووی سەرچاوەکەی ئاسیاییە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست بەتایبەتی ڕوسیا و تورکیا و یۆنان و سوریا و لوبنان و ئێران بادەم گەیشتە ئەوروپا بە ڕێگەی یۆنان لە سەدەی پێنجەمی پێش زاینی.
پێکهاتەی بادەم
- چەوریەکی زۆری ناتێری تێدایە.
- ڤیتامینی ئەی و بی١ و بی٢ و بی٥ و بی٦ ی تێدایە.
- کانزای فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و سۆدیۆم و گۆگرد و ئاسنی تێدایە.
- باوی تاڵ مادەی سیانیدی تێدایە بۆیە خواردنی ١٠ دەنکی تاڵ کاریگەری ترسناکی هەیە لەسەر ژیان، مردنی بەدواوەیە.
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی
- ڕەوانیی دەکات.
- بۆ نەخۆشیەکانی پێست بەکاردێت وەک نەرمکردن و ڕۆشنکردنەوە و لابردنی قڵیشی.
- بۆ چارەسەری سووتانی پلە یەک.
- گیراوەکەی لەگەڵ ئاو و شەکر باشە بۆ کۆکە و هەناسەتەنگی.
- گیراوەکەی باشە بۆ هەوکردنی گەدە.
- بۆ میزکردن و لابردنی وردە بەرد باشە.
- بۆ نەخۆشیەکانی دەمار و هێمنکەرەوەی دەروون و بەهێزکردنی هۆش و بیر و چارەسەری لەرزەکە و شەلەل باشە.
- چالاکی جینسی پیاو زیاد دەکات.
- بۆ کەمکردنەوەی ئازار باشە.
- بۆ کەم خوێنی باشە.
- کاتی تێکەڵ کردنی لەگەڵ قاوە ڕێژەی کۆکاین کەم دەکاتەوە.
- بۆ چارەسەی کرمی ڕیخۆڵە باشە.
- توێکڵەکەی پاش کوڵان بۆ هەوکردنی گەرو و کۆکە باشە.
- بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن باشە.
- زەیتەکەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێ هەروەک زەیتی زەیتون وایە ئەمەش بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە لە کالیفۆڕنیا.
- ماسولکەکان خاو دەکاتەوە بۆیە بۆ ڕەقبوون و تەشەنوجات و نەخۆشی دێسکی کەمەری باشە، هەروەک گیراوە و مەرهەم.
- بۆ کەمکردنەوەی زیادە هەستیاری پێست باشە.
- بۆ بەرگری کردن لە سەرئێشە باشە.
- چاو بەهێز دەکات کاتی شەو چونکە ڤیتامینی (ئەی) تێدایە.
سەرچاوەکان
1684 بینین